پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حکومەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژنامەنووسێکی باوەڕپێکراوی بیانی دەتوانێت بەردەوامبێت لە کارکردن لە ڕوسیا.
ئەم پەیامەی حکومەتی ڕوسیا دوای ڕۆژێک دێت لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرکردنی پەیامنێرێکی ڕوسی بەناوی ئیڤان گێرشکۆڤیچ لەلایەن دەسەڵاتی ڕوسیاوە.
لایخۆیەوە ئەمڕۆ هەینی حکومەتی ڕوسیا ئاماژەی بەوەکرد، ئیڤان گێرشکۆڤیچ “لەژێر بەرگی” ڕۆژنامەگەریدا سیخوڕی ئەنجامداوە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ڕۆژنامەنووسانی باوەڕپێکراوی بیانی دەتوانن بەردەوامبن لە چالاکییە ڕۆژنامەنووسییەکانیان لە ڕوسیا و ڕوبەڕوی هیچ جۆرە سنووردارکردنێک نابنەوە.