جارێكی دیكە نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

هەرچەندە رۆژی رابردو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 82 دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخەكەی دابەزی و ئێستا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 81 دۆلارو 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٨ دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

لە ئێستادا پێشبینی ئەوە دەكرێت، خواست لەسەر كڕینی نەوت زیاد بكات ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی نرخەكەی زیاتر بەرز ببێتەوە.

ساڵی رابردو بەرپرسانی نەوتی عێراقی پێشبینی ئەوەیان كردبوو تاكۆتایی ساڵی 2021 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ نزیكەی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرز ببێتەوە، بەڵام لە رۆژەكانی كۆتایی ساڵدا نرخەكە زیاتر دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا