بەپەلە.. مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی ئازادبوون

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دووان لە چالاکوانانی بادینان ئازادبوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە مامۆستا بەدەل بەرواری راستەوخۆ ئازاد دەکرێت، ئومێد بەڕۆشکیش هەندێک سکاڵای دیکەی لەسەرە کە پەیوەندی هەیە بە ناوزڕاندنەوە لە دادگای دهۆک، بەڵام بۆ ئەم کەیسە دەتوانین بڵێین ئەمڕۆ هەردووکیان ئازاد بوون.

لەلایەکی دیکەوە هەرێم رەفعەت، یەک لە پارێزەرانی چالاکوانانی بادینان رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگاییکردنی دووان لە چالاکوانانی بادینان بەڕێوەچوو بەمەبەستی دیاریکردنی چارەنووسیان، دادگای تاوان بەپێویستی زانی ماددەکەیان بگۆڕێت بۆ ماددەی 222 لە یاسای سزادانی عێراقی.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەدەل بەرواری، ماوەی زیاتر لە ساڵێكە لە زیندان راگیراوە و لە 22ی حوزەیرانی رابردووش دادگای كەتنی دهۆك لەسەر چەند تۆمەتێك بڕیاری ساڵێك زیندانیكردن و پێبژاردنی 240 هەزار دیناری بۆ ئومێد حەجی فەتاح، ناسراو بە ئومێد بەرۆشكی دەركرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا