پێنج كەس لەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی سۆران دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قایمقامی سۆران دەڵێت، لەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی شارەكە پێنج كەس دەستگیر كراون، یەكێكیان خاوەنی باڵەخانەكەیە، یەكێكیشیان خاوەنی كارگەیەكی قەنەفەیە، كە لەناو باڵەخانەكەدایە، سیانەكەی دیكەش كرێكارن.

رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای سۆران دەڵێت، لیژنەی وەزارەتی ناوخۆ سەردانی شوێنی رووداوەكەی كردووە و لە ئیدارەی سۆران پێكەوە كۆبوونەتەوە بۆ زانینی هۆكاری رووداوەكە.

قایمقامی سۆران دەڵێت، لیژنەكە ئەمڕۆش سەردانی شوێنی رووداوەكە دەكەن و شایەتحاڵانی رووداوەكە دەبینن و دواتر راپۆرتی كۆتایی دەدەنە وەزارەتی ناوخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

ئاماژەی بەوەش كرد، پێنج كەس بەهۆی رووداوەكەوە دەستگیر كراون، كە خاوەنی باڵەخانە، خاوەنی كارگەی قەنەفە و كرێكار بوون لەناو باڵەخانەكەدا.

شەوی 08-12-2023 ئاگر لە باڵەخانەیەك لەسەر رێگەی سەرەكیی سۆران – چۆمان لە گەڕەكی جووندیانی سۆران كەوتەوە. وێڕای هەوڵی تیمە فریاگوزارییەكان، 14 كەس گیانیان لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا