پێشمەرگە سوپای عێراقی ناچار بە پاشەكشە كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزێكی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەنیازبون بە دوری 300 مەتر لە هێزی پێشمەرگە بازگەیەك دابنێن، بەڵام لەلایەن پیشمەرگەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە و رێگەیان پێنەدراوە بازگەكە دابنێن.

بەپێی لێدوانەكانی فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگە لەقادر كەرەم دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممە، هێزێكی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، لە شەقامی سەرەكی (قادر كەرەم _ دووز)، بەنیازبون لە نزیك بارەگای هێزەكانی پێشمەرگە و بەدوری 300 مەتر، بازگەیەكی كاتی دابنێن.

ئاماژە بەوەشدراوە پێشمەرگە رێگای بەو هێزە گرتووە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەو هێزە كردوە كە بۆچی هاتونەتە ئێرە، دواتر رێگەیان بە هێزەكەی عێراق نەداوە بازگەكە دابنێن.

رۆژی 25 ی مانگی حوزەیرانی رابردوو، سوپای عێراق و هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و و هێزەكانی حەشدی شەعبی لە چوار ریانی فلكەی نەوجول بە ئاراستەی گوندی خدر وەلید هەڵمەتێكی كێوماڵیان دەستپێكرد و هێزەكانی پێشمەرگە و دژە تیرۆر و پۆلیسی نەوت و غاز لەو سنورە بەچەكی قورسەوە خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا