“لە دوو رۆژى داهاتوودا ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنئ پارێزگاکان پەسەند دەکرێت”

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکى تیمى رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق دەڵێت، ئەنجامی تانەکان بڕیارى ژماردنەوەى سندووقى دەنگدانیان تێدا نییە و لە دوو رۆژى داهاتوودا یەکلا دەکرێنەوە و ئەنجامى کۆتایی پەسەند دەکرێت.

حەسەن هادى، ئەندامى تیمى رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، لەو 80 تانەیەى دژ بە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لەلایەن دەستەى دادوەریى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەنجوومەنى کۆمیسیاران، هیچیان بڕیارى ئەوەى تێدا نییە کە سندووقى دەنگدان بژمێردرێنەوە.

28ی کانوونى یەکەمى 2023، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى بڵاوکردەوە، لە 29ی کانوونى یەکەمەوە بۆ ماوەى سێ رۆژ دەرگاى تانەدان لەو ئەنجامانە کرایەوە.

329 تانە لە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دراون و لەلایەن دەستەى دادوەریى کۆمیسیۆنەوە وردبینییان بۆ دەکرێت، ئەنجامى 80 تانەیان گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەنجوومەنى کۆمیسیاران.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا