ئومێد خۆشناو زانیاری لەبارەی گرانبوونی نرخی گۆشت و هێلکەوە ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، گرانبوونی نرخی گۆشت و هێلکە پەیوەندی بەهەموو هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە21ی شوبات، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی گرانبوونی نرخی گۆشت و هێلکەوە ئاشکرایکرد،” گرانبوونی نرخی گۆشت وهێلکە پەیوەندی بەهەموو هەرێمی کوردستان و عێراقەوە هەیە، هەرچەندە ئێمە لەچوارچێوەی بەدواداچوونی تیمەکانی قائیمقامیەت بۆ چاودێریکردنی بازاڕ هەوڵێکی زۆرمان داوە بۆئەوەی ئەو گرانبوونی نرخەکە نەبێتە هۆی قۆرخکاری لە بازاڕدا”.

ئاماژەی بەوەکرد، “داواکارین لە وەزارەتی کشتوکاڵ، بازرگانی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پارێزگارەکاندا بکرێت و ئێمەش دواکاریمان هەیە، بەگرتنەبەری چەند ڕێوشوێنێک دەتوانین دۆخەکە و نرخەکە جێگیرتر بێت”.

ڕوونیکردەوە، “نزیکبوونەوەمان لە پیشوازیکردن لە مانگی ڕەمەزان و بەهار، هەموو جارێک هۆکارێکە بۆ زیادبوونی خواست و گرانبوونی نرخ، بەدڵنیاییەوە هەر ڕێوشوێنێک پێویست بێت بۆ ئەو دۆخە دەیگرینەبەر، بەڵام دابەزاندنی نرخ پەیوەندی بە زۆر بڕیاری دیکەوە هەیە و لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، لیژنەکانیش لە چاودێریکردنی بازاڕ بەردەوامن هەرکەسێک هەوڵی قۆستنەوەی دۆخەکە بدات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا