ئەفریقییەک درەختەکانی لەسێدارەدان دەکاتە ئامێری موزیک

پۆڵەتیک پرێس

خەڵاتی باشترین نمایشی دەنگیی ساڵی 2020 درایە ئەمریکییەکی بە رەگەز ئەفریقی بە ناوی فریمان ڤاینز کە دانیشتووی ویلایەتی کارۆلینای باکورە و سەرقاڵی پیشەسازی دروستکردنی ئامێری موزیکە.

رۆژنامەی نۆڤێڵ ئۆبسێرڤەیتۆری فەڕەنسی رایگەیاند، فریمان کارێکی مێژوویی کردووە و هەستاوە بە دروستکردنی ئامێری موزیکی لەو درەختانەی بۆ ئەشکەنجەدانی کۆیلەکان بەکاردەهێنران، بەتایبەتی کۆیلە ئەمریکییە بە رەگەز ئەفریقییەکانی سییەکان و چلەکانی سەدەی رابردوو.

فریمان دەڵێت: ئەم کارەم بۆ ئەوە کردووە ئەو دەنگە بریندارانە بۆ هەمیشە بە زیندوویی بمێننەوە و چیرۆکەکانیان لەڕێی موزیکەوە بگێڕنەوە.

ئەم چیرۆکەی فریمان بووە هەوێنی بابەتی کتێبێک بە ناوی “هارپەکانی درەختی لەسێدارەدانەکان” کە لە ساڵی 2020 بڵاوکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا