فرۆشی دۆلار لە بانکی ناوەند کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 213 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کڕین و فرۆشی دۆلاری ئەمریکی لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %6.58 کەمیکردووە و گەیشتووەتە 213 ملیۆن و 698 هەزار و 484 دۆلار.

هاوکات، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق 228 ملیۆن و 530 هەزار و 840 دۆلار بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا