بەمەرج رێگە بەهاوڵاتی و گەشتیاران دەدرێت سەردانی ئێران بكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت “هەرگەشتیارێك بیەوێت سەردانی ئێران بكات دەبێت كارتی پشكنینی كۆرۆنای پێبێت”.

سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند ” ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەرەدانی ئێران بکەن،پێویستە لە سبەینێوە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیف PCRی یەكێك لە تاقیگە باوەڕپێكراوەكانی وەزارەتی تەندروستی پێبێت”.

وتیشی “بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەڵدا نەبێت لە لایەن سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڤیزای پێنادرێت و ئێران رێگەی پێنادات بچنە ناوشارەكەوە “.

وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داوا لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكات، بەبێ هەبونی ئەو بڕوانامەی پشكنینە بەمەبەستی سەردانیكردنیان بۆ ئێران نەچنە دەروازەكە چونكە رێگەیان پێنادەن و دەیانگەرێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا