مستەفا کازمی و جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ فەرید بلحاج، جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبووەوە و تاوتوێی میکانیزمەکانی چاکسازی ئابووریان کرد.

لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، کازمی پێشوازی لەشاندێکی بانکی نێودەوڵەتی کردووە بەسەرۆکایەتی فەرید بلحاج، لەمیانی ئەو کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و بانکی نێودەوڵەتی کراوە لەبەرنامە و بوارە جیاوازەکاندا.

هاوکات، باسیان لەمیکانیزمەکانی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بنیادنانەوەی پێکهاتەی خزمەتگوزاری گشتی کرد لەپێناو گەشەسەندن و وەبەرهێنان لەعێراق، لایخۆیەوە فەرید بلحاج ستایشی پەیوەندییە مێژوویی و ستراتیژییەکانی عێراقی کرد لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی.

لەماوەی رابردووشدا بەهۆی ئەو قەیرانە ئابوورییانەی عێراق پیایاندا تێپەڕی، حکومەت هەستا بەدیاریکردنی چەند خاڵێکی چاکسازی لەژێر ناوی وەرەقەی سپی چاکسازی و هەوڵیدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی داهاتی دەروازە سنورییەکان و چەند هەنگاوێکی دیکەی چاکسازی.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا