3 کەس بە تۆمەتی دزەپێکردنی پرسیارەکانی قۆناغی نۆیەم دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، 3 کەسیان بە تۆمەتی دزە پێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 دەستگیر کردووە.

لەسەر داوای  فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە سەبارەت بە دزە پێکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەی قۆناغی نۆیەم  بە هاوكاری وەزارەتی پەروەردە و بەڵگەی تاوانكاری وەزارەتی ناوخۆ  لە ژێر چاودێری دەسەڵاتە دادوەریی پەیوەندیدار.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانەوە 3 كارمەندی  وەزارەتی پەروەردە سزا دراون، كە راستەوخۆ بەرپرسیارن لە دزەكردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان، هاوکات دوو گومانلێکراوی دیکە هەیە و تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتەکە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا