هاووڵاتیان لە كڕینی دەرمانی بێ‌ ستیكەر ئاگادار دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشكنینی دەرمان بە‌ گوێرەی ئەو رێنماییانە دەبێت، كە دانراون‌ و دەبێت لەگەڵ واقیعی هەرێمی كوردستانیش بگونجێت.

دكتۆر شێروان سادق، بەڕێوەبەری ‌كوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان، بە ماڵًپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، لە پڕۆسەی پشكنین و هەڵسەنگاندنی دەرمان، سەرەتا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دۆكیۆمێنتانە دەكرێت كە بۆ پشكنین پێویستن، دواتر نموونەی ئەو دەرمانانە بە هەڕەمە‌كی وەردەگیرێن و دەهێنرێنە ناو تاقیگەی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان و لە رێگەی تاقیگەی كیمیایی، فیزیایی و بایەلۆژی دەپشكنرێن.

وتیشی: ئەگەر لە پڕۆسەی پشكنین دەرچوو، ئەوكات مۆڵەت بەو دەرمانە دەدرێت و ستیكەری بەكارهێنانی پێ دەدرێت، ئەگەر لەو پشكنینە دەرنەچوو، ئەوكات یان لەناودەبرێت، یان لەسەر داوای كۆمپانیاكە دووبارە پشكنینی بۆ دەكرێتەوە.

لەبارەی جۆر و كوالیتی دەرمانی هاوردە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەو بەڕێوەبەرە روونیكردەوە، تەنیا لە 2022 نزیكەی 150 تۆن دەرمان بە هۆكاری بەسەرچوون و دەرنەچوون لە پشكنین، هەروەها نەبوونی دەرمانەكان لە لیستی نیشتمانیی، ڕەتكراونەتەوە.

روونیشیكردەوە، ستیكەری دەرمان ئاماژەیە بۆ تەواوبوونی هەموو قۆناغەكانی پشكنینی دەرمان، بۆیە دەبێت هاووڵاتییان ئاگاداربن، دەرمانی بێ ستیكەر نەكڕن، چونكە لە رێگەی ئێمەوە نییە و هەر دەرمانێك ستیكەری پێوەبێت واتا ئەو دەرمانە لە لایەنی فەرمییەوە هیچ كێشەیەكی بۆ بەكارهێنان نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا