سەردانی هێزە ناڕازییەکان بۆ ماڵی سەدر دوادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرکردەیەکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئاشکرایان کرد، سەردانەکەیان بۆ ماڵی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دواخراوە و نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش بانگهێشتنەکراوە بۆ ئەو کۆبوونەوەی بڕیاربوو لە نەجەف بکرێت.

لایخۆیەوە حەسەن بەهادلی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لەناو هاوپەیمانی نەسڕ رایگەیاند، “سەرجەم هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنن و دواتر لەگەڵ رەوتی سەدر هەوڵ دەدرێت بۆ دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

لایخۆیەوە سەعد مەتڵەبی، سەرکردەی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەکرد، “نوری مالکی بانگهێشت نەکراوە بۆ سەردانەکەی ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف”.

سەرچاوەیەکی ناو رەوتی سەدریش وتی: سەردانەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ماڵی سەدر ئەنجامدەدرێت، تەنیا دواخراوە بۆ دوای یەکلاییکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا