پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیان و شوفێران دەكاتەوە لەدوای 60 ڕۆژ خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەكانیان بگوازنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل بۆ پاراستنی خاوەندارێتی و پابەندبوونە بە یاسا.
دەشڵێت، پێویستە لە ماوەی 60 رۆژ لە واژۆكردنی گرێبەستی كڕین و فرۆشتن، خاوەندارێتی بگوازنەوە بۆ ئەوەی توشی سزای یاسایی نەبن.