پۆڵەتیك پرێس
به‌هۆی پێكدادانی دو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌به‌نده‌ری كینگداو 400 ته‌ن نه‌وتی خاو رژایه ناو ده‌ریای زه‌رد له‌كه‌ناراوه‌كانی چین.
به‌گوێره‌ی هەواڵی میدیا جیهانییەكان، به‌رپرسانی ده‌ریایی چین رایانگەیاندووە، به‌هۆی پێكدادانی دو كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگر له‌به‌نده‌ری كینگداو 400 ته‌ن نه‌وتی خاو رژاوه‌ته ده‌ریای زه‌رد له‌كه‌ناراوه‌كانی چین كه گه‌وره‌ترین به‌نده‌ری وه‌رگرتنی نه‌وت و سوته‌مه‌نی لەوناوچەدایە.
راشیگه‌یاند، هاتووچۆی كه‌شتی له به‌نده‌ره‌كه ئاساییه و به‌رده‌وامە ،تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و نەیان هێشتووە روداوی پێكدادانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاتوچۆی ئه‌و كه‌شتیانه هەبێت كه سه‌ردانی به‌نده‌ره‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماژەی بەوەشكراوە، 12 كه‌شتی و به‌له‌م رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون بۆ پاكردنەوەی ئاوەكە لەنەوت كە بە ڕێژەیەكی زۆری بەندەرەكەدا بڵاو بۆتەوە.