پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت ڕاوچیان لە دەربەندیخان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ڕێگرییەکانی مەفرەزەکانیان لە سەرجەم سنورەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ڕاوکردنی نایاسایی و دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ڕادەستکردنیان بە یاسا، بەڵام هێشتا هەندێک لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ دەریاچەی دەربەندیخان، چوار هاوڵاتیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر دەسکەداوێک و دوو تۆڕدا گرت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە چالاکییەکی دیکەی هەمان بەشدا لە دەریاچەی دەربەندیخان سێ هاوڵاتیان بەتۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیرکردووە و دەست بەسەر بەلەمێکی چوپ، دوو دەسکەداو، تۆڕێک، یەک ماتۆڕسکیل و هەشت ماسی ڕاوکراودا گرتووە.
ڕوونیکردەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵیبەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنبەری ڕێکارە یاساییەکان.