ئاسایی بوونەوەی ژیان دەکەوێتە کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوو

پۆڵەتیک پرێس

شارەزایەکی بواری نەخۆشییە گواستراوەکان، دەڵێت؛ بەرواری چاوەڕوانکراو بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی دەکەوێتە کۆتاییەکانی ساڵی داهاتوو.

دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، گەورە شارەزای بواری نەخۆشییە گواستراوەکان، لە پەیمانگەی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاندووە؛ شەپۆڵێکی سەختی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی ئەمریکای گرتووە و ئەو قسانەش کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەربارەی گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە کردوونی بەو جۆرە نییە.

فاوچی، کە پەیمانگای نیشتمانی تایبەت بە نەخۆشیەکانی هەستیاری و هەوکردن بەڕێوەدەبات، وتوویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەرزێکی دیکەی توند لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی گرتووە، کە نزیکەی 40 هەزار توشبووی نوێ ڕۆژانە تۆمار دەکرێن و تێکڕای گیانلەدەستانیش بەو ڤایرۆسە 1000 کەسە لە رۆژێکدا.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی؛ وڵاتەکەی گەمارۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای داوەو هەوڵەکان لەمبارەیەوە چرکراونەتەوە بۆ ئاسایی کردنەوەی ژیان و سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

بە وتەی دکتۆر، ئەنتۆنیۆ فاوچی، گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی دەکەوێتە ساڵی 2021 یان کۆتاییەکانی ئەو ساڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا