پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی جارێکی دیکە تورکیا زنجیرە چیاکانی دهۆکیان بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی هێزەکانی تورکیا جارێکی دیکە چیای گارەیان لە پارێزگای دهۆک کردووەتەئامانج.
تورکیا بەشێوەیەکی ڕۆژانە و بەبیانووی کردنەئامانجی ئەندامانی پەکەکە، بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بەو ناوچانە گەیاندووە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان دروستکردووە.