بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووسیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی كرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دوور لە هەموو دەستتێوەردانێك كرایەوە و لەوبارەیەوە سەرۆكی یەکێتی وتی، یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست.

راشیگەیاند، دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لەخواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت.

لەدرێژەی دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەواندنەوەی ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختییان لەبەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا