پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا، بەیاوەری هاوژینەكەی جیل تریسی، گەیشتنە بنكەی سەربازی (جۆفەر)، بۆ پێشوازی لە تەرمی ئەو (13) سەربازەی، كە لە تەقینەوەكەی پێنج شەممەی رابردووی فڕۆكەخانەی كابوڵ كوژران.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو تەقینەوەی بەهێز، كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند، كە یەكێكیان لە دەوروبەری فڕۆكەخانە بوو، بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە (200) كەس، لە ناویاندا (13) سەربازی ئەمەریكی هەبوون.
داعش لە ناوچەی خوراسان بەرپرسیارێتی هەردوو تەقینەوەكەی گرتە ئەستۆی خۆی، لەبەرامبەردا واشنتن لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان وەڵامی ئەو دوو هێرشەی دایەوە و پێگەیەكی داعشی لە ناوچەی نەنگەهار بۆردوومانكرد.
كوژرانی سەربازە ئەمریكییەكان لە ئەفغانستان بووتە مایەی رەخنەی توند لە جۆبایدن سەرۆككۆماری ئەمریكا و شەقامی ئەمریكای توڕەكردووە بە تایبەتی كۆمارییەكانی نەیاری بایدن.