ئەدهەم بارزانی بۆ خلوسی ئاكار: ئێمە كوردین و وڵاتمان ناوی كوردستانە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەدهەم بارزانی وەڵامی وەزیری بەرگری توركیای دایەوە و رایگەیاند، جەنابی وەزیر، بەكان بێگ هیچ میللەتێك هەیە كە بێ خاك بێت ، ئێمە كوردین و لاتمان ناوی كوردستانە و كەوتووتە نێوان چوار دەولەت دا، بە ناوی عێراق، ئێران، توركیا و سوریا، دەشڵێت ئەگەر بەرپرسانی حكومی و حزبی ئەم بەشەی كوردستانی باشور لێدوانیان هەبوایە پێویستی بەم لێدوانەی من نەدەكرد.

لە نووسینێكدا ئەدهەم بارزانی بۆ خلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دەڵێت، جەنابی وەزیری بەرگری توركیا، بەكان بێگ خڵوسی ئاكار لە چەند رۆژی ڕابردوو دا گۆێبیستی لێدوانێكی ئێوە بووم، لە پەرلەمانی توركیا كە دەڵێن هیچ شۆێنێك نیە بە ناوی كوردستان نە لێرە، لە توركیا و نە لە عێراقیش.

ئەدهەم بارزانی نووسیویەتی، چون بۆچونەكانتان دەردەبڕن ئەمە پەیوەندی جەنابتانەوە هەیە، بەڵام لە كاتێك دا كە ئەم بۆچونە خاك و وڵاتی میللەتێكی دەها ملیۆن كەسی رەد دەكات و دەڵێت كە خاكێك بە ناوی كوردستان وجودی نیە، ئایە جەنابیشتان ئەم مافە بۆ ئێمە بە ڕەوا دەبینن كەبەرگری لە خاكمان بكەین و بڵێین جەنابی وەزیر، بەكان بێگ هیچ میللەتێك هەیە كە بێ خاك بێت.
نووسیویشیەتی: ئێمە كوردین وڵاتمان ناوی كوردستانە و كەوتووتە نێوان چوار دەوڵەت دا، بە ناوی عێراق، ئێران، توركیا و سوریا دا، باوەڕت هەبێ جەنابی ئاكارمن چاوەرێی لێدوانی وەڵام دانەوەی بەرپرسانی حكومی وحیزبی ئەم بەشەی باشوری كوردستان بووم ، ئەگەر لێدوانیان هەبا پێویستی بە ئەم لێدوانەی من نە دەكرد .

لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری بەرگری توركیا وتی: لە هیچ شوێنێكی دنیا جوگرافیایەك بەناوی كوردستان بوونی نییە، بەڵام هیچ لایەنێك بە فەرمی لە سەر ئاستی حكومەتی هەرێم وەڵامی ئەم قسانەیان نەدایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا