نرخی نەوت 80 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدایە بە بەراورد بە ماوەی رابردوو و لە ئێستاشدا نرخی برمیلێک نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلارە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل  نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و شەش سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی سێشەممە وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک پڵەس کۆبوونەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی بۆ مانگی شوباتیش بەردەوامبن لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێژەی 400 هەزار بەرمیلی دیکەی رۆژانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا