کەسێک بەتۆمەتی دزینی ئاڵتوون دەستگیرکرا

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک بەتۆمەتی دزینی ئاڵتوون دەستگیرکرا.

رۆژی چوارشەممە (27ـی ئادار)، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوی (أ. م) ە و لەدایکبووی ساڵی 1997ـە،. لە ئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا