دەیان كۆچبەری كورد لە سنوورەكانی بێلارووس گیریانخواردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەیان كۆچبەری كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان، لەسەر سنوورەكانی بێلاڕووس گیریانخواردووە و لە رەوشێكی خراپدان.

رۆژنامەنووس رەنج پشدەری بە كوردسات نیوزی راگەیاندووە، زیاتر لە 700 كۆچبەر كە بەشێكی زۆریان ئێرانی و كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانن و بەشێكی تریان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، چەندین مانگە لەسەر سنوورەكانی بێلاڕووس لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا گیریانخواردووە.

وتیشی، چەندین كۆچبەر بەهۆی سەرماوە لە دارستانەكانی بێلاڕووس گیانیانلەدەستداوە، كە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانیشیان لەناودایە.

هاوكات بەپێی چەندین وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی، كۆچبەرەكان ژن و منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵیشیان تێدایە و لەلایەن چەند پاسەوانێكی سنووری پۆڵەنداوە روبەڕوی پێشێلكاری و توندوتیژیی دەبنەوە، جگەلەوەش پاسەوانی سنوری پۆڵەندا، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، هێزێكیان لە ناوچەی بێلایا ڤیگا، لەلایەن 100 كەسی بیانییەوە، بە بەرد و دار، هێرشیانكراوەتەسەر هەربۆیە ناچاربوون بە بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ رووبەڕوویان ببنەوە.

ساڵی 2021 دەیان هەزار كۆچبەر كە زۆرینەیان خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان بوون، بە هیوای گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر سنوورەكانی پۆڵەندا و بیلاڕووس كۆبوونەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا ئاسایشی سنوورەكانیان بەهێزكرد و رێگرییان لە بەشێكی زۆری كۆچبەران كرد سنوورەكان ببڕن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا