پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن رایگەیاند، تا ئێستا زانیاری بەڵگەدار نییە، کە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوابخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئارام جەمال، بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی بۆ هەڵبژاردن بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، “راستە هێزگەلێک هەن لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردن دوابکەوێت، بەڵام وەکو بەڵگە، وەکو ئەوەی کە بڕیاردرابێت شتێکی وا لە ئارادا نییە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر دووبارە ببێتەوە و دەرکەوێت”.
لەبارەی زیان و لێکەوتەکانی دواخستنی هەڵبژاردنی عێراق بۆسەر هەرێم ئارام جەمال وتی: کوردستان هیچ زەرەرێک ناکات، هەڵبژاردنە ناکرێت، لە مانگی 10 ناکرێت دەکەوێتە مانگی چواری داهاتوو، لەبەرئەوە هەموو شتەکان وەک خۆی دەبێت و هیچ زەرەرێکی تیا نییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی رابردوو، لایەنە شیعەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا بە ئامادەبوونی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، گفتوگۆیان کرد لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بۆ 22ی نیسانی 2022.