پۆڵەتیک پرێس
لەدوای ئەوەی لەزاری چەند بەرپرسێکەوە بڵاوکرایەوە کە ئێران و هێزە جیهانییەکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە بینیوە لەزیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یرک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 62 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەمانگی نیسانەوە ئێران و هێزە جیهانییەکان لەدیالۆگی زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدان و چەند برپرسێکیش لەناو یەکێتی ئەوروپا رۆژی چوارشەممە وتیان، دڵنیان دەگەنە رێککەوتن.