پۆڵه‌تیك پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
فرۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندی چەلكێ-یان لەناوچەی بەرواری باڵا لەزاخۆ بەسەختی بۆردومان كرد و بەهۆی بۆردومانەكەوە ئاگر لەرەزو باخ و پاوانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.
هاوكات شەوی رابردووش فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، گوندی سگیرێیان لەناوچەی نهیڵیی سەر بەقەزای ئامێدی بۆردومان كرد.
بۆردومانی سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه پێشڕەوی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان بەبیانووی هه‌بوونی هێزه‌كانی پەكەكە به‌رده‌وامه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ناوچه‌سنوورییه‌كانه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی عێراق و کوردستان سه‌ردانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كرد،هاوكات ئەندامانی شاندەكە ئاماژەیان به‌وه‌كرد سوپای تورکیا بە شێوەیەکی بەرچاو هاتووەتە ناو خاکی هەرێم بۆ ئەوەش چەكدارانی (پەكەكە)ی كردووە بەبیانوو.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی ئەو لیژنەی سەردانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمیان كرد بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، توركیا نزیكەی 70 خاڵی سەربازی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان جێگركردووە و بۆ ئەوەش بیانوویەكی لاوازی هەیە كە چەكدارانی( پەكەكە) بەڵام توركیا نایەوێت ئەو ناوچانە چۆڵبكات ئەگەر پەكەكەشی لێنەبێت.