پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی كۆشكی سپی دەڵێت، ئەمەریكا پلانی نیە فڕۆكەی F16 بۆ ئۆكرانیا بنێرێت، ئەگەرچی هەندێك فڕۆكەوانی ئۆكرانیا لێرە مەشق دەكەن.
كارین ژان پیێر، وتەبێژی كۆشكی سپی لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ئەگەری دابینكردنی فڕۆكەی جەنگی F16 بۆ ئۆكرانیا رایگەیاند: سەرۆك باسی لە پرسی فڕۆكەی جەنگی F16 كرد، وەك دەزانن هیچ شتێك لەو قسانە نەگۆڕاوە و ئەمە بابەتی پلان بۆ دانەنراوە.
پێشتر جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا گواستنەوەی فڕۆكەی F16 بۆ ئۆكرانیا رەت كردبووەوە، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، رایگەیاندبوو، گواستنەوەی ئەو فڕۆكانە لە ململانێكانی ئێستادا هیچ مانایەكی نیە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەو بارەیەوە، رایگەیاندبوو، هەر بارێكی چەك كە بۆ ئۆكرانیا دەنێردرێت، دەبێتە ئامانجی رووسیا، وتیشی: وڵاتانی ناتۆ یاری بە ئاگر دەكەن بەدابینكردنی چەك بۆ ئۆكرانیا.