بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی عێراق بەشە نەوتی هەرێم دابین دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بڕیار ڕشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای هەوڵی بەردەواممان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێمی لە بەغداوە، ئەمڕۆ دووشەممە نوسینگـەی ئێمە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئاگاداركرایەوە، كە ئیدارەی پارێزگاكانی هەرێم ئاگاداربكەینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی بەشە نەوتـەكە.

پێشتر ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دابینكردنی نەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی لە پێش هاتنی وەرزی سەرما دەدات و بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتووەوە بەشی زیادكراوی بەنزین لە جۆری نۆرمال بە كوالیتی و نرخی پارێزگاكانی تری عێراق بگاتە سلێمانی.

وتیشی، بڕی نەوتەكە لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتر دەبێت و پێشهاتنی وەرزی سەرما دەگاتە سلێمانی و دابەشدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا