شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە شاندێك بۆ تاوتوێكردنی دوو دۆسێی گرنگ ڕەوانەی بەغدا بكات.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم نزیكانە و لە دوای كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێدەكەوێت.

بە وتەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان شاندەكە بابەتی بودجەی دوو مانگی پاشماوەی ئەمساڵ و بودجەی گشتی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ‌ دەكات.

ئومێد سەباح دەڵێت”مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوای كردوو شاندەكە لەو وەزارەتانە پێكبهێنرێن كە پەیوەندیدارن بە بودجەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا