پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کۆنتڕۆڵ نەکردنی بەهای دراو بانگهێشت دەکات.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین بەرنامەیان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا جێبەجێکردووە، بەڵام تائێستا هیچیان ئەنجامی نەبووە.
ئاماژەی بەوەکرد، لە، هەفتەیەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێن، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکارە سەرەکییەکانی کۆنتڕۆڵ نەکردنی بازاڕی دراو و دابەزینی بەهای دینار.