پۆڵەتیک پرێس
لە لیستی ئەو ١٠ وڵاتەی زۆرترین گیانلەدەستدانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمار کردووە هیچ وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێدا نییە.
زانکۆی جۆنز هۆپکینزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە وردی ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بڵاوکردووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی زانکۆی جۆنز هۆپکینز، لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا ١٦٣ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار و ٤٧٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون. لە کۆی توشبووانیش سێ ملیۆن و ٣٩٩ هەزار و ١٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هەریەک لە وڵاتانی ” ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، مەکسیک، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ڕوسیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا). ڕیزبەندی یەکەم تا دەیەمیان لە لیستی ئەو وڵاتانە گرتووە کە زۆرترین گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردووە.