جارێکی تر هێرشکرایەوە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جارێکی تر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق و لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە گرووپێکی چەکداریی نزیک لە ئێرانە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەدیان لە پارێزگای ئەنبار کردووەتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بنکەی عەین ئەسەد لەلایەن چەکدارانی گرووپەکەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج و راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە.

گرووپە چەکدارییە میلیشیاکانی عێراق لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، چەندین هێرش و پەلاماری سەربازییان کردووەتە سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا