پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به‌شێك نییه له ململانێكانی ئێران و ئه‌مریكا، ده‌شڵێت “هۆشداری دەدەمە داگیرکەر لە قووڵبوونەوەی لەو ململانێیە”.
موقته‌دا سه‌در له‌تویتێكدا به‌ناونیشانی “بانگه‌وازی كۆتایی” هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق نیشانداوه و ده‌ڵێت “عێراقی خۆشەویست بوه‌ته قوربانی ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران، عێراق بەشێوەیەک زیانی پێگەیشتووە کە ناکرێت بێدەنگبین بەرامبەری”.
سه‌در ده‌شڵێت “وەکو ئەوەی عێراق گۆڕەپانێکە بۆ ململانێ سەربازی، ئەمنی، سیاسی و ڤایرۆسییەکانیان، ئەوەش بەهۆی لاوازی حکومەت و دابەشبوونی گەلەوەیه”.
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامه‌كه‌یدا ڕووی قسه‌كانی ده‌كات ئێران و داوا لەو وڵاته دەکات، عێراق لە ململانێکانی دووربخاتەوە.
ڕۆژی هه‌ینی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌ستگیركران، دواتریش چەكدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ئه‌و چه‌كدارانه ئازاد نه‌كات، ئه‌وا كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.