پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای تایبه‌ت به كۆمپانیای فایزه‌ر-بیۆنتیك، كرایه ئامانجی هاككه‌ره‌كان.
له‌ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپای كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به ڤاكسینی كۆرۆنای كۆمپانیای فایزه‌ر هاككرا.
هه‌رزوو كۆمپانیاكه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه هاته‌ده‌نگ و ڕایگه‌یاند، “ئه‌و هێرشی هاككردنه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر واده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جیهان دانانێت”.
ئه‌و هێرشه ئه‌لیكترۆنییه له‌كاتێكدایه، بڕیاره ڕۆژی 29ـی ئه‌م مانگه ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپا بڕیار بدات له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ئێستاشدا به‌فه‌رمی وڵاته‌كانی به‌ریتانیا، به‌حره‌ین و كه‌نه‌دا ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه نیشاندا.