كازمی: كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ ترامپ ئەنجامدا

پۆڵەتیك پرێس:
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی خۆی‌و دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكای بە “بەرهەمدار” وەسف كرد.

مستەفا كازمی لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ پەیامێكی بڵاوكردەوەو لەپەیامەكەیدا وتی: كۆبوونەوەیەكی بەرهەمدارم لەگەڵ دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجامدا.

مستەفا كازمی لەپەیامەكەیدا، سوپاسی ئەمەریكای كرد بۆ یارمەتیدانی بەغدا لە شكست پێهێنانی تیرۆرو هاوكارییە داراییەكانیش.

كازمی باسی لەوەش كرد، دوای ئەو كۆبوونەوەیە، دەجوڵێین بۆ قۆناغێكی نوێی هاوكاری بۆ شكستپێهێنانی پاشماوەكانی داعش و بەهێزكردنی هاوبەشی ئابووری.

رۆژی پێنج شەممە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ مستەفا كازمی كۆبووەوە، كە سەرۆكی ئەمریكا پێش كۆبوونەوەكە بۆ میدیاكان وتی: دەمانەوێت هاوكاری عێراق بكەین.

وتیشی: لەناو عێراق دەمێنینەوەو هاوكاری بەغدا دەكەین، تا ئەوكاتەی عێراق لەسەر پێی خۆی دەوەستێت‌و دەتوانێت رووبەڕووی دەستە دەرەكییەكان ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا