گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ هەولێر دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێڵی ئاسمانی عێراقی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەشتە ناوخۆییەکانی نێوان هەولێر و کەرکوک لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکەن.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە ئەمڕۆوە یەکشەممە1ی تشرینی یەکەم، گەشتە ناوخۆییەکانی نێوان هەولێر و کەرکوک دەستپێدەکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ کاتژمێر 4:20 خولەک، یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکات.

ڕوونیکردەوە، سبەینی دووشەممە2ی تشرینی یەکەمیش دووبارە گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەدا هەیە و بە فڕۆکە گەشتی نێوان شارەکانی هەولێر و کەرکوک نیو کاتژمێر دەخایەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا