هێزە سیاسییەكان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن رێكنەكە‌وتوون

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، تائێستا هێزە سیاسییەكان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن رێكنەكە‌وتوون، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەهار مەحمود ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، هێشتا هێزە سیاسییەكان لەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن نەگەشتوونەتە هیچ ڕێكەوتنێك، تائێستاش بەهۆی ئەوەی سەرۆكی پەرلەمانیش لە كوەیتە لەم هەفتەیەدا هیچ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان نەكراوە.

وتیشی، “چاوەڕوان دەكرێت دوای گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان لەهەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لەبارەی ئەو پرسەوە بكرێت و پرسی بازنەی هەڵبژاردنەكان یەكلابكرێتەوە”.

پێشتر حەسەن فەدعوم ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیا كانی رایگەیاندبوو، هێزە سیاسییەكان لەسەر پێوەرەكانی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن ڕێككەوتون، بەجۆرێك بۆ هەر بازنەیەك لە سێ تا پێنج كورسی پەرلەمانی دابنرێت.

لە ماوەی رابردودا مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەفەرمی ڕۆژی شەشی حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا