بانگەشە كۆتایی هات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وادەی بانگەشەی حزب و قەوارەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات، هەر لایەنێك لە دوای كۆتایی هاتنی وادەكە بانگەشە بكات سزا دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو وادەیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق داینابوو، كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بانگەشەی حزب و قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهات و هەرلایەنێك سەرپێچی بكات لەلایەن كۆمسیۆنەوە سزا دەدرێت.

بڕیارە سبەی یەكشەممە 10_10_2021، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت.

لە هەڵبژاردنی پێشوەختە 24 ملیۆن و 299 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەگوێرەی دوایین ئاماری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق 17 ملیۆن دەنگدەر كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.

لەم هەڵبژاردنەدا 988 هەزار كەس لە عێراق، بۆ یەكەمجار دەنگ دەدەن، كە لە دایكبووی 2001 و 2002 و 2003ـن.
لە هەڵبژاردنەكەدا كاندیدەكان كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمانی عێراق كە لەو رێژەیە83 كورسی بەگوێرەی سیستمی كۆتا بۆ كاندیدانی ژنە و نۆ كورسی تریش بۆ پێكهاتەكانی مەسیحی و شەبەك و سائیبە و ئێزیدی و كوردی فەیلییە.

دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و لەكۆتایی پڕۆسەكەشدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند “رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت بریتی بووە لە69% و لە یەك ملیۆن و سەد ونەوەد و شەش هەزار و پێنجسەد و بیست و چوار دەنگدەر، هەشتسەد و بیست و یەك هەزار و هەشتسەد دەنگدەر بەشدارییان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا