عەرەب و توركمانەكانی كەركوك كاردەكەن بۆ لاوازكردنی پێگەی كورد لە هەڵبژاردندا

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە كەركوك رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە لیژنەیەكی باڵا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە نێردراوە بۆ شاری كەركوك بۆ سەرپەرشتی كردنی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن بۆئەوەی لەبری ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كاربكات، باس لەوەشدەكات ئەمە مەرامێكی سیاسی پێكهاتەكانی عەرەب و توركمانی شارەكەی لەپشتە بۆئەوەی پێگەی كورد لەو شارە لاواز بكەن.

عەلی قەڵایی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە شاری كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: لە ئۆفیسی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە لیژنەیەكی شەش كەسی رەوانەی ئۆفیسی كەركوكی كۆمسیۆن كراوە، بۆئەوەی لەبری ئۆفیسی كەركوك كارەكانی كۆمسیۆن ئەنجام بدەن، كە پێهاتوون لە سەرۆكی لیژنە و چوار فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و نوێنەرێكی نەتەوەیەكگرتووەكان.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی لە شاری كەركوك وتی: ئەگەر كەركوك جیاوازی لەگەڵ پارێزگاكانی تری عێراق نیە، ئەوە دەبێت بۆ پارێزگاكانی دیكەش لیژنەی هاوشێوە دابنرێت، ئەگەر لە چوارچێوەی ماددەی 140 یش ئەو لیژنەیە هاتووە، ئەوان شەش پارێزگای تری عێراق لە چوارچێوەی ماددەی 140 دان و هەمان تایبەتمەندی كەركوك دەیانگرێتەوە.

وتیشی: هاتنی ئەم لیژنەیە بە فشاری هێزە عەرەبی و توركمانەكانی كەركوكە، ئەوان هەموو هەوڵێك دەدەن بۆئەوەی دەرەنجامی هەڵبژاردن لە كەركوك لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن و پێگەی كورد لاوازبكەن، لەوەشدا بەداخەوە نەتەوەیەكگرتووەكان هەماهەنگیان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا