پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبویەوەو گفتوگۆیان لەبارەی بەردەوامیدان بەكارەكانی پەرلەمانكرد لەداهاتوودا.
بەگوێرەیراگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رۆژی دووشەممە 28ی حوزەیران دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان ئەنجامداوەو گفتوگۆیان لەبارەی كارەكانی پەرلەمانكردووە لەوماوەیەی كەماوییەتی.
هاوكات ئەوەشهاتووە ، گفتوگۆ كراوە لەبارەی گرنگی پەسەند كردنی هەندێك لەوپڕۆژە یاسایانەی كە كە گەیشتوونەتە قۆناغی ئەوەی دەنگیان لەسە بدرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان گفتوگۆیانكردووە دەرباەری دەنگدان بە ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی فیدڕاڵ لەدانیشتەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا و هاوكات تاوتوێی پێكهێنانی لیژنەی شارەزایانیان كردووە بۆ دەستنیشانكردنی ئەندامانی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە پەرلەمانی عێراق لەهەفتەی داهاتووەوە ژمارەیەك دانیشتنی بەردەوام لەرۆژانی سێشەممەو چوارشەممەو پێنجشەممە بۆ یەكلایكردنەوەی ژمارەیەك پڕۆژە یاسای گرنگ ئەنجام دەدات.