لیژنەی ئاسایش و بەرگری راپۆرتێک دەربارەی ھێرشەکانی تورکیا ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق  راپۆرتی کۆتایی دەربارەی ھێرشەکانی تورکیا دەداتە بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان ئاراستەی  سەرۆکایەتیئەنجومەنی وەزیران  و پەرلەمانی عێراق دەكات.

گاتع روکابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، دوای ئەوەی  بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە ھێرشەکانی تورکیا و سوتاندنی دارستانەکان ، سەردانی ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردوە و راپۆرتی کۆتاییان سەبارەت بە پێشێلکاریی و لەشکرکێشی تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق ئامادە کردوەو ھەفتەی داھاتووش راپۆرتەکە دەدەنە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  لەو راپۆرتەی ئامادەیانكردووە  بە وردی باسی  لەشکرکێشی تورکیا و سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوخاكی تورکیا كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا