ئامانجی بۆردومانەكانی توركیا لە هەرێم ئاشكرادەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان، كەجەكە رایگەیاند، بۆردومانەكانی توركیا لە سنوری بادینان بەردەوامە و پلانی تورکیا ئەوەیە کە دەیەوێت بە زۆر دانیشتووانی کوردی گوندەکان بسڕنەوە.

لەماوەی رابردوودا سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك، تائێستاش ئەو هێرش و بۆردومانانە بەردەوامی هەیە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كەجەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: “پلانی تورکیا لەبارەی بۆردومانەكان بۆ سەر چیا و گوندی كێستە ئەوەیە کە بە زۆر دانیشتووانی کوردی گوندەکە بسڕنەوە- ئەمە چەندین خێزانی ئێزدی لەخۆ دەگرێت کە لە ساڵی 2014 لە کاتی هێرشەکانی داعش لە شەنگال هەڵهاتوون”.

وتەبێژی كەجەكە وتیشی:”ئەم پیلانە بەشێکە لە سیاسەتی گشتیی ڕژێمی ئەردۆغان لە دژی کوردان و پاکتاوی ڕەگەزیو پاکتاوکاریی”
زاگرۆس هیوا داوای لە هاوڵاتیانیش كرد لە دژی هێرشەکانی تورکیا هەڵوێست وەربگرن بۆ ئەوەی رێگری لەو دۆخە بگرن كە لە عەفرین و سوریا رویدا و بەهۆیەوە 300 هەزار کەس لە ناوخۆدا ئاوارە بوون.

بەوتەی وتەبێژی كەجەكە ئەو ئۆپەراسیۆنە نایاساییەی تورکیا جگە لە پارتی لەلایەن زۆربەی هێزەکانی ناوچەکەوە دژایەتی دەکرێت، بەڵام پارتی هاوكاری گەورەی توركیاییە بۆ ئەنجامدانی هێرش و بۆردومانەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا