پەكەكە: ئەوەی پارتی دەستگیری كردووە فەرماندەی باڵانییە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند،ئەو کەسەی كەدژەتیرۆری پارتی دەستگیری كردووە ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە فەرماندەی پەکەکە نیە و یەکەمجارە ناوی ئەو كەسە لەناو هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەبیستم و هیچ كەسێك بەوناوە لەناو پەكەكە فەرماندەی باڵانییە.

ئێوارەی رۆژی دووشەممە 21ی حوزەیران، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تۆماری ڤیدیۆیی كەسێكی بەناوی “ئوزگور ژیاندا” بڵاوكردەوە كە خۆی بەفه‌رمانده‌ی پله‌ باڵای په‌كه‌كه‌ له‌ سنووری هه‌رێمی كوردستان ناساندووە.

بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەكە ئەو فەرماندەیە پلە باڵایەی پەكەكە لەدوای دروستبوونی گرژیوئاڵۆزییەكانی چیای مەتیناو شه‌هیدبوونی پێنج پێشمه‌رگه‌ خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، یەكەم جارمە دەبیستم پەكەكە فەرماندەی پلەباڵای بەناوی ئینان ئه‌حمه‌د میرزا چه‌لیك ناسراو به‌ ئوزگور ژیاندا هەبێت و لەچیای مەتینا بەشداری چالاكییەكانی دژی داگیركاری توركیای كردبێت و دوای ئاڵۆزییەكانی چیای مەتینا خۆی راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كردبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ كەسێك بەو ناوەوە لەناو پەكەكە فەرماندەی باڵا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا