“دانمان بەخۆماندا گرتووە” داواكارییەكی بەپەلە لە پەكەكەوە بۆ پارتی

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، داوا لەپارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین ئەو هێزەی چیای مەتینا بكشێنێتەوە چونكە ئەوە مایەی گێرە شێوێنیە و بەرفشارو رێنوێنی توركیا چاتونەتە ئەو چیایە نابێت بچنە ژێر باری جێبەجێكردنی سیاسەتی توركیا.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە تائێستا دانمان بەخۆماندا گرتووەو نامانەوێت شەڕ دروستت ببێت پێویستە لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بكرێت و پەكەكەش ئامادەی ئەو لێكۆڵینەوەیە.

وتیشی:” لای خۆمانەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین و لەگەڵ رایگشتی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و هۆكاری شەهیدبوونی پێشمەرگەكان ئاشكرا دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەكەكە جەكی لەو جۆری نییە تا دژی پێشمەرگە بەكاری بهێنێت ئۆتۆمبێلەكەش لەرێگەی چەكی هەواییەوە كراوەتە ئامانج بۆیە ئەگەرئەو چەكەی هەبێت دژی توركیا بەكاری دەهێنێت و رێگە لەداگیركردنی كوردستان دەگرێت.

رونیكردەوە، ئەو ناوچەی روداوەكە تێیدا روویداوە 25 ساڵە كەس تێیدا نەژیاوە لەبەر ئەوەی بۆمبی سەردەمی بەعسی تێدایەو پەكەكەش بۆ پاراستنی خۆی لەدژی توركیا بۆمبی داناوە.

راشیگەیاند، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پارتی هەبووە و پارتی دەیانتوانی پێمان بڵێن هێزە دەنێرین بۆ چیای مەتینا بۆ ئەو هەنگاوەش رێكاری زۆرهەبوون بەڵان پارتی هیچ رێگەیەكی تاقی نەكردەوەو و ویستیان بەراستەوخۆیی بێنە چیاكە و هاوكاری توركیا بكەن.

دەربارەی بوونی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمەكانی ژێردەستی پەكەكە، وتەبێژی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە) ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر پێشمەرگە دەیانەوێت بێنە هەرێمەكان دەبێت بەرێككەوتن و گفتوگۆ ئەو هەنگاوە بنێنن نەك بە تاكلایەنانەو لەگەڵ سەربازی توركیا بێن، هەروەها وتی، شەرمە هێزی ئاسمانی توركیا بەرچاوی پێشمەرگەوە بۆردومانی گەریلا بكات و ئەوانیش سەیری بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا