كەجەكە: توركیا دیلەكانی خۆی لە گارە كوشت

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان، كەجەكە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەكەی چەند رۆژی رابردودا سوپای توركیا ئەو دیلانەی كوشت كە لای ئەوان لە چیای گارە دەستبەسەر بوون.

زاگرۆس هیوا وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان، كەجەكە بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، توركیا بۆردومانی ئەو شوێنانەی كرد كە دیلەكانی خۆی تێدا بوو، وە بەمەبەست ئەو دیللانەی كوشت تاوەكو لای كەجەكە نەبن.

وتیشی، ” ئامانجی سەرەكی ئۆپەراسیۆنەكە ئەوەبوو لە گارە بتوانێت بەشێوەی هەمیشەی بمێنێتەوە، بەڵام گەریلای ئازادی كوردستان بەخۆڕاگری وەڵامی توركیایان دایەوە و ناچاریانكرد پاشەكشە بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، توركیا سێ رۆژی بەردەوام بۆردومانی ئە ناوچەیەی كرد، زیندانیەكان سەرباز و میتی تورك و پۆلیس بوون و لەئەنجامی بۆردومانەكەش سەرجەمیان ژیانیان لەدەستدا.

دەشڵێت، “توركیا ویستی ئەو دیلانەی لەدەستی ئێمەدا بوو بیانكوژێت، هێرشێكی بە مەبەست بوو، بەرپرسیاری كوشتنی ئەو زیندانیانەش خلوسی ئاكارەو هیچ بنمەیەكی ئەخلاقی و هەستێكی مرۆڤیان تێدانییە بەرپرسی ئەو قەتڵ و عامەش توركیا خۆیەتی”.

زاگرۆس هیوا باسی لەوەكرد، لەماوەی چواری بۆردوماندا وەڵامی تەواوی هێرشەكانی توركیا دراونەتەوە، “ئێمە بەهیچ شێوەیەك دیلمان نەكوشتووە، ئەوەی كوژراوە سوپای تورك كوشتویەتی”.

وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان جەختی لەوەكردەوە، دەوڵەتی توركیا بۆئەوەی ئەو شكستەی خۆی بشارێتەوە، لەئێستادا دەستی بە هەڵمەتێكی چەواشەكاری و درۆ كردووە، بەڵام ناتوانن رووی ئەو راستیانە داپۆشن.

رۆژی 10ی شوبات سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەناوی چنگی پڵنگی 2 لە گارە دەستپێكرد، بەڵام بەرەبەیانی رۆژی 14ی شوبات كۆتایهاتنی ئۆپراسیۆنەكەی راگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا