لەقەزای ئامێدی توركیا خاڵی سەربازیی دادەنێت

پۆڵەتیك پرێس

سوپای توركیا لە گوندی كێستەی ناحیەی كانی ماسێی سەر بەقەزای ئامێدی بەدوری سێ كیلۆ مەتر خاڵێكی سەربازیی جێگیركرد، وتەبێژی كەجەكەش رایدەگەیەنێت “له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا سوپای توركیا سێ جار چه‌كی كیمیایی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه‌”.

رۆژی هەینی رابردوو 24ی نیسان سوپای توركیا، بە شێوەی ئاسمانی و زەمینی هێرشی كردە سەر ناوچەكانی ئاڤاشین و مەتین لە سنوری پارێزگای دهۆك، ئەمڕۆش لە سنوری قەزای ئامێدی خاڵێكی سەربازیی دانا.

زاگرۆس هیوا، وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند “دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له‌دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردودا سوپای توركیا سێ جار چه‌كی كیمیایی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه و لەبەرامبەردا 38 سەربازی تورك كوژراون ‌”.

وتەبێژی كەجەكە وتیشی”ئەو شوێنانەی توركیا چەكی كیمیای تێدا بەكارهێناوە لە ناوچەكانی ئامێدی و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك و
له‌زنجیره‌ به‌رزاییه‌كانی مامره‌ش و ئاڤاشین پێكهاتووە، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەكانیشی 76 گوندی سنورەكە بێكارەبا بوو”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا