پۆڵه‌تیك پرێس
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانى تایبه‌ت به بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ناو منداڵاندا هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت “پێویست ناكات وه‌ك دێوه‌زمه ته‌ماشای كۆرۆناى گۆڕاو بكرێت، چاره‌سه‌ره‌كانی هاوشێوه‌ى كۆڤید 19یه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تۆماركردنى زیاتر له 20 حاڵه‌تى كۆرۆناى گۆڕاوی له هه‌رێم راگه‌یاندووه، به‌وته‌ى پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستیش ئه‌و كۆرۆنا نوێیه زیاتر له نێوان منداڵاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان لە سلێمانی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”كۆرۆناى گۆڕاو مه‌رج نییه زۆر توندتر بێت و جیاواز بێت له‌چاو كۆڤید 19، ته‌نها ئه‌وه‌یه كاتێك ڕێژه‌ى توشبوون زیاد ده‌كات، رێژه‌ى مردنیش به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دواى تۆماركردنى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆناى نوێ له هه‌رێم تائێستا دۆكۆمێنت نه‌كراوه هیچ منداڵێك توشبوبێت”.
وتیشى،”تازه تێسته‌كان هاتووه، هه‌ندێك ئاماژه‌هه‌ن گومانده‌كرێت ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى له‌ناو منداڵاندا بڵاوده‌بنه‌وه كۆرۆناى گۆڕاوبن، ئه‌گه‌رنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ حاڵه‌تێكى تۆماركراو بوونی نییه”.
به‌وته‌ى بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری منداڵان چاره‌سه‌ر بۆ منداڵان به‌هه‌مان شێوه‌ى چاره‌سه‌رى پێشتری كۆرۆناىه، ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ش كه بۆ كۆرۆنا ه‌كرێت چاره‌سه‌رى هه‌تا هه‌تاى نین، ئه‌و ڤاكسینه‌ى كه بڕیارى بگاته عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌كرێت كاریگه‌ریه‌كى باشى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى كۆرۆنا هه‌بێت.
پشدەر عەبدوڵڵا باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و ڤاكسینانه‌ى كه ئێستا دانراون له وڵاتان زۆربه‌یان بۆ سه‌رو ته‌مه‌ن 16 بۆ 18 ساڵان به‌كاردێت، تا ئێستاش نازانرێت هۆكاره‌كه‌ى چیه ئاخۆ به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه له منداڵاندا ماكى زۆره یاخود ئه‌وه‌یه منداڵ به‌گشتى به كۆرۆنا كه‌متر ده‌مرن، یاخود حاڵه‌تى قورسیان كه‌مه.