بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ سەری ساڵی نوێی ئیزدی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ سەری ساڵی نوێی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە17ی نیسان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بۆ سەری ساڵی نوێی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،” یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و، تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە”.

دەقی پەیامەکە:

سەری ساڵی نوێی ئێزدی لە خوشك و برایانی ئێزدی پیرۆزبێت و هیوادارم ئەم جەژنە لە ئارامی و ئاسوودەییدا بەسەربەرن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ئێزدییەكان دەڕوانێت لە قووڵكردنەوەی گیانی ئاشتی و پێكەوەژیان و، تابلۆی هەرێمی كوردستانیان فرەڕەنگتر و گەشاوەتر كردووە.

ئێمە بە پەرۆشەوە پشتگیریی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین بۆ پاراستنی ماف و بەدیهێنانی خواستەكانیان، لە هەوڵەكانیشمان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و كۆتاییهێنان بە ئازار و نەهامەتییەكانیان بەردەوامدەبین.

بەهیوای جەژنێكی خۆش، هەر شاد و سەرفرازبن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا